دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ كوێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت، شێخ سه‌باح خالید حەمەد سه‌باح پێشوازی لێ كرا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به ئاماژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌باح-دا، نووسیوویه‌تی: "هیوادارین بتوانین له نزیكه‌وه كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و كابینه نوێیه‌ی پێكده‌هێندرێت. وێڕای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، توانیمان قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بپارێزین. ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گرنگ له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه له كوێت مایه‌ی خۆشحاڵییه".
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه مەولود چاوش‌ئۆغڵو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئوممەی كوێت (پەرلەمان)، مەرزوق غانم-یش كۆبووه‌ته‌وه.