سه‌نا به‌رزنجی، خانمه گۆرانیبێژی كورد، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی نووسیوه.
سه‌نا، له ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی نووسیویه‌تی"ئه‌و وێنه‌یه منم، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه به شێوازی خۆم یان پڕۆفیشناڵ كارم كردووه، من له ناو بنهماڵهیهكدام و له شوێنك ژیان ده‌كه‌م له‌وانه‌یه بۆ من ئاسان نه‌بێت به به‌رده‌وامی ده‌ربكه‌وم و له ناو كلیپهكانیشمدا به‌شداربم، بۆیه ده‌مه‌وێ سه‌رنجه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ده‌نگ و شیعره‌كان بێت".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، له‌باره‌ی ئه‌و كلیپه‌ی كه به‌م دوواییه بڵاوی كرده‌وه و خانمه مۆدێلێك له كلیپه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌گێرێت، ده‌نووسێت "ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا خه‌ڵك وای هه‌ست ده‌كرد ئه‌وه‌ی له كلیپه‌كه‌دا به‌شداره منم، منیش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كم بڵاو نه‌كرده‌وه، ئه‌وه بۆ من و بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر گرنك نه‌بوو، بۆیه ڕوونكردنهومان بڵاو نه‌كرده‌وه".
سه‌نا به‌رزنجی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپێكه، گۆرانییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.