لە ئیندۆنێزیا 213 کەس بە کارەساتی سروشتیی گیانیان لەدەستداوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- لە ئیندۆنێزیا لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، ٢١٣ کەس بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەو کارەساتە سروشتییانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا لە ئیندۆنێزیا روویانداوە، ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئیدارەی ئاژانسی کارەساتی نیشتمانیی ئیندۆنێزیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە یەکی کانوونی دووەم تا نۆی شوبات لە سەرانسەری وڵاتدا، ٣٨٦ کارەساتی سروشتیی کە زۆربەیان گەردەلوول، لافاو، رۆچوونی زەوی و بوومەلەرزە بوون روویانداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو کارەساتە سروشتییانەدا، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نزیکەی دوو ملیۆن کەس دروستبووە، ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ هەزار و ٦٠ کەسیش برینداربوون.