عێراق چاکبوونەوەی ٨٠٢ کەسی دیکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە‌ و دوو ھەزار و ٢٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا شەش کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ٤٤ ھەزار و ٨٠٠ پشکنین، دوو ھەزار و ٢٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٣٤ ھەزار و ٥٣٩ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠٢ ھەزار و ٨٢٠ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.