نرخی خاوی برێنت گەیشتە 61 دۆلار و 10 سەنت

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٦١ دۆلار و ٦٩ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٦١ دۆلار و ٤٧ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٣٧ی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٦٠ نزمبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٥٨ دۆلار و ٣٤ سەنت فرۆشرا.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێشهاتەکانی تایبەت بە هەڵمەتی ڤاکسیندان بە دژەکۆرۆنا بەو شێوەیە نەبووە کە چاوەڕوان دەکرا.

هەروەها ئەو رێوشوێنانەی کە وڵاتانی ئەورووپا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە گرتوویانەتەبەر هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخەکانە.

لە لایەکی دیکەشەوە یەدەگی نەوتی ئەمریکا، بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە کەمیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسە نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا خستوونیەتییەڕوو، یەدەگەکانی نەوتی لەو وڵاتە هەفتەی رابردوو، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمیکردووە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەک ملیۆن و ٣٤٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.