چه‌مكى (ولایه‌تى فه‌قیه) به‌و شێوه‌یه‌ى (ئیمام خومه‌ینى) دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران هێناویه‌ته كایه‌وه، له فیكرى سیاسیى شیعه‌دا ترۆپكى نوێگه‌رییه.
ئه‌گه‌رچى له مێژووى كۆنى ئێران‌دا سه‌فه‌وییه‌كان ئه‌و دیواره‌یان ڕووخاند، كه فیكرى شیعه به چوارده‌ورى خۆیدا هه‌ڵیچنیبوو، چه‌مكى چاوه‌ڕوانكردنى ئیمامى مه‌هدى (موحه‌ممه‌د كوڕى حه‌سه‌نى عه‌سكه‌رى، كه دوازده‌هه‌مین ئیمامى شیعه‌كانه)، كه له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى سێیه‌مى كۆچییه‌وه بزر و ونه، ڕه‌وایه شیعه حوكمڕانیى بكه‌ن، یان چاوه‌ڕوان بن تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئیمام ده‌گه‌ڕێته‌وه و دونیا پڕ ده‌كات له نوور و له‌گه‌ڵ خۆیدا دادوه‌رى ده‌هێنێته‌وه.
باوترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، كه شیعه‌كان به‌درێژایى زه‌مانێك بڵندیان كردبێت ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێن: هه‌ر به‌یداخێك پێش به‌یداخه‌كه‌ى ئیمام هه‌ڵبدرێت، به‌یداخى ته‌فره‌دانه و تاغووت خاوه‌نیه‌تى.
قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی (نوێنه‌رایه‌تیى ئیمامى مه‌هدى) زۆر كۆنه، هه‌ر ئه‌م باس و خواسى نوێنه‌رایه‌تییه‌شه واى كردووه پادشاكان له زه‌مانى غه‌یبه‌تى ئیمامدا حوكم بكه‌ن و به‌ر به پیاوانى ئایینى بگرن.
بێ گومان سه‌رهه‌ڵدانى چه‌مكى (ویلایه‌تى فه‌قیه) هێنده كۆن نییه و ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستى (شێخ ئه‌حمه‌دى كوڕى موحه‌ممه‌دى مه‌هدى ئه‌لنه‌راقى) (كه له ساڵى 1245ى كۆچی‌دا مردووه) هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌لنه‌راقى له كتێبى (عوائد الا‌یام فى قواعد الاحكام)دا به‌درێژى باسى ویلایه‌تى فه‌قیه ده‌كات و ڕێنمایى ئه‌وه ده‌كات، كه فه‌قیهه‌كانى شیعه خۆیان حكوومه‌ت پێك بهێنن، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى نوێنه‌رایه‌تیكردنى ئیمام، له زه‌مانى غه‌یبه‌ت و چاوه‌ڕوانیدا.
بێ گومان ئه‌م بابه‌ته زۆر درێژتره له‌وه‌ى لێره‌دا كورتى بكه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى بشزانرێت، كه ته‌نیا ئه‌مانه‌تى باسه‌كه‌م لا مه‌به‌سته، ده‌مه‌وێت ئاماژه به ڕاى گه‌وره شاره‌زایانى شیعه‌ناسى بده‌م، كه پێیان وایه چ پرسى (نوێنه‌رایه‌تیكردنى ئیمام) و چ پرسى (ویلایه‌تى فه‌قیه)یش، له‌سه‌ر گریمانه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت، كه ئه‌ویش بوونى ئیمامى دوازده‌هه‌مى شیعه‌یه و به نه‌بوونى ئه‌م ئیمامه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى لۆژیكى له ئایینى ئیسلامیشدا نامێنێته‌وه، ڕه‌وایه‌تیى به هیچ كامیان بدات.
بێ گومان باسه‌كه له‌مه ئاڵۆزتره، چونكه چه‌مكى (ویلایه‌تى فه‌قیه) وه‌ك نموونه‌یه‌ك له فیكرى سیاسیى شیعه‌دا، له‌دواى ئه‌لنه‌راقیشه‌وه زۆرى له‌سه‌ر گوتراوه. ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه نوێیه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مى عێراقیشه‌وه، تاووتوێ كراوه و بایه‌خى پێ دراوه و لایه‌نگرى خۆیشى هه‌بووه.
ته‌نانه‌ت هێندێك سه‌رچاوه پێیان وایه، ئه‌وه‌ى ئیلهامبه‌خشى (ئیمام خومه‌ینى) بووه، كه به‌و شێوه نوێگه‌رییه داهێنان له تێزى (ویلایه‌تى فه‌قیه)دا بكات، هێندێك له مه‌رجه‌عه عێراقییه‌كان بوون.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر وه‌كوو شیعه‌یه‌ك بیر بكاته‌وه، كاتێك تێزى (ویلایه‌تى فه‌قیه)ی خومه‌ینى ده‌خوێنێته‌وه، یان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شیعه‌ش نه‌بێت و ته‌نیا تۆزێك شاره‌زایى هه‌بێت، ناتوانێت به‌و به‌ڵگه مێژوویى و به‌و لێكدانه‌وه وردانه‌ى، كه له ڕوانگه‌ى شیعه‌یه‌كى دوازده ئیمامییه‌وه بۆ نموونه‌ى سیستمێكى سیاسى گه‌ڵاڵه كراوه، سه‌رسام نه‌بێت.
(ئیمام خومه‌ینى) توانیویه‌تى به باشترین شێوه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه به‌درێژایى چه‌ندین سه‌ده به‌رۆكى فیكرى شیعه‌ى گرتووه.
لێ ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و شیعرانه بده‌یت، كه (ئیمام خومه‌ینى) له كۆتایى ژیانیدا نووسیوونى، وا ده‌رده‌كه‌وێت له زۆر له بیر و بۆچوونه‌كانى په‌شیمان بێت.
لێره‌دا من و تۆى خوێنه‌ر هه‌قمان نییه لێى بپرسین، به‌ڵام له‌پاش چى (ئیمام)؟
به‌پێى تێزى (ویلایه‌تى فه‌قیه)، خومه‌ینى هه‌موو سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت و ده‌سه‌ڵاتێكى ڕه‌ها ده‌به‌خشێته (فه‌قیه) و ده‌یكاته جێنشینى خوا و پێغه‌مبه‌ر و به‌رگێكى وه‌ها پیرۆزى ده‌كات به‌به‌ردا، هیچ واتایه‌ك بۆ سیستمى سیاسیى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش ناهێڵێته‌وه، ڕێك هاوتاى ئه‌و نموونه سیۆكراتییانه‌ى ده‌كات، كه له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا له ئه‌ورووپادا هه‌بوون.
ڕاسته له ئێران‌دا چه‌ندین ساڵه جۆش و خرۆشێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى (فه‌قیه) سنوورى بۆ دابنرێت و له چوارچێوه‌یه‌كى ڕۆحی‌دا بمێنێته‌وه، شوورا و سه‌رۆكى كۆمار حوكمڕانى ڕاسته‌قینه بن، به‌ڵام ئه‌مه خه‌ونێكه و نایه‌ته دى، مه‌گه‌ر ده‌ستوورى ئێران سه‌رله‌به‌رى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به شێوه‌یه‌كى تر بنووسرێته‌وه و تێزى (ویلایه‌تى فه‌قیه)ش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ڕوانین و بۆچوونه‌كانى (ئیخوان موسلمین)، فیكرى سیاسیى (سوننه)ی گۆڕى. (عه‌لى خامه‌نه‌ئى)، كه ئێستا جێنشینى (ئیمام خومه‌ینى)یه و عه‌ره‌بیزانه، خۆى كتێبه‌كانى (سه‌ید قوتب)ى كردوون به فارسى. كتێبه فارسییه‌كانیش كراون به عه‌ره‌بى. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له جیهانى شیعه‌دا به‌شێكى به‌رچاو و دیارى زانا و مه‌رجه‌ع و سیاسییه‌كانى شیعه، له‌گه‌ڵ (خومه‌ینى)دا كۆك نین و دژایه‌تیى چه‌مكى (ویلایه‌تى فه‌قیه) ده‌كه‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاریگه‌ریى ئه‌م تێزه، ژیانى سیاسى و فیكریى شیعیى گۆڕیوه.
زۆریش هه‌ن ده‌ڵێن دونیاى پێش ساڵى 1979ى شۆڕه‌شه‌كه‌ى (ئیمام خومه‌ینى)، له‌گه‌ڵ دونیاى دواى ئه‌و دیرۆكه، جیاوازیى نێوان ئاسمان و ڕێسمانه.
(ئیمام خومه‌ینى)، كه له ئێران ده‌ركرا، ئاواره‌ى (نه‌جه‌ف) بوو، كه (نه‌جه‌ف)ى به‌جێ هێشت زۆر نیگه‌رانتر بوو له‌وه‌ى كه له ئێران به‌ده‌ر نرابوو، چونكه هه‌رگیز مه‌رجه‌عه‌كانى (نه‌جه‌ف) پشتیوانیى تێزى (ویلایه‌تى فه‌قیه)یان نه‌كرد.
به‌م چه‌ند زمانه كه‌مه‌ى، كه پێى ده‌خوێنمه‌وه، جوانترم له كتێبه‌كه‌ى ڕۆژنامه‌نووسى جیهانى و به‌نامى میسڕى (موحه‌ممه‌د حەسەنێن هه‌یكه‌ل) سه‌باره‌ت به دراماكه‌ى (ئایه‌توڵا ڕوحوڵا موسه‌وى خومه‌ینى) نه‌خوێندووه‌ته‌وه، كه ناونیشانه‌كه‌ى (مدافع اَیة الله)یه.
نه‌ك شیعه‌كان، به‌ڵكوو هه‌مووان سه‌رسامى ڕۆڵى سیاسیى مه‌رجه‌عه شیعه‌كان بوون، ئه‌مەریكاییه‌كان كه عێراقیان داگیر كرد، كه‌سیان لا گرنگ نه‌بوو، مه‌رجه‌ع نه‌بێت.
ئه‌وان په‌نایان برده به‌ر مه‌رجه‌ع، كه له 2003 وه تا ئێستا هه‌ر سه‌ید (عه‌لى سیستانى)یه، ئه‌ویان له هه‌مووان پێ گرنگتر بوو. خه‌ونى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌ى گه‌وره‌ى وه‌كوو كوردیان به (سەید) سپارد.
خه‌ون و خولیاى عه‌ره‌بى (سوننه)یان دایه ده‌ست (سه‌ید). ئه‌وان هه‌موو شتیان به (سه‌ید) سپارد!
ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو شتێك، كه په‌یوه‌ندیى به (شیعه)شه‌وه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیان ده‌كرد.
ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراق ڕوو ده‌دات، هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌ستوه‌ردانى ئێرانیى نییه، به‌ڵكوو ده‌ستوه‌ردانێكى ئه‌مەریكاییه، له گۆشه‌نیگاى ئێرانییه‌وه.
ئه‌مەریكاییه‌كان گرنگترین شاده‌مارى عێراق، كه ناوچه‌كانى سوننه و ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و كه‌ركووك بوو، له‌سه‌ر سینیى زێڕین پێشكه‌ش به ئێران كرد!
ئێستا له عێراق (سه‌ید سیستانى) حوكمى سیۆكراتى ده‌كات، حوكمى شیعه‌یه‌ك، كه ئێرانى نییه و عێراقییه، به‌ڵام شیعه‌یه و دژى هه‌موو پێكهاته‌كانى تره!
ئێران ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى شیعه له عێراقدا ئه‌زموونى ده‌سه‌ڵاتداریى نه‌دۆڕێنن، نیو ملیۆن پاسدار به قوربانى بدات.
(سه‌ید عه‌لى سیستانى) ئه‌م قسه‌یه به‌ڕاشكاوى ناكات، كه‌چی له گوتاری هه‌ینیدا ده‌ڵێت، با حكوومه‌ت بڕووخێت، به‌ڵام په‌رله‌مان بمێنێته‌وه.
(سه‌ید) قسه‌كه‌ى ئێران ناكات، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وه نابێت شیعه حوكمى عێراق نه‌كات.
حكوومه‌ت له سه‌دا بیستى كاروبارى به‌ده‌سته‌وه‌یه و له سه‌دا هه‌شتاش به‌ده‌ست په‌رله‌مانه‌وه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتى شیعه نابێت كۆتایى پێ بێت، با عێراق ژێرەوژوور و زه‌بوون بێت.
گرنگ حوكمى (شیعه)یه.
عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: الا‌یام بیننا!
كوردى خۆشمان ده‌ڵێن: ڕۆژان ڕۆژى له‌دوایه!
منیش ئه‌گه‌ر دواى ئه‌و ڕۆژانه‌ى ڕۆژیان له‌دوایه، مامه‌وه، مه‌رحه‌بایه‌ك له تۆ ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى پێت بڵێم، له‌مه‌وبه‌ر ڕاستم گوتووه و درۆم له‌گه‌ڵ نه‌كردوویت.
تۆش هیچ به من مه‌ڵێ و وه‌ڵامم مه‌ده‌ره، به‌ڵام ڕووى ده‌مت بكه ئه‌وانه‌ى درۆیان له‌گه‌ڵ كردوویت.
له عێراقدا یان (جه‌نگ )هه‌ڵده‌گیرسێت، یان (موقه‌دده‌س) ده‌یباته‌وه!
یانى تر دواى ئه‌و (یان)ه ئه‌وه‌یه، (جه‌نگ) و (موقه‌ده‌س) ده‌یباته‌وه.