قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دابەشکردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن دەستپێدەکات.
زانا ڕه‌حمان، قایمقامی پێنجوێن، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی پێنجوێن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتنه سه‌رهێڵ و ئاگاداریان کردینەوە کە كه نه‌وت ده‌نێدرێت بۆ شارۆچکەکەمان".
گوتیشی: "وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م، چوارهه‌زار و 900 به‌رمیل نه‌وته و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (11|12|2019) له‌ناو شاری پێنجوێن ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی و دواتریش له ناو شاره‌دێكانی گه‌رمك و ناڵپارێز دابه‌شی ده‌كه‌ین".
ڕوونیشیکردەوە کە نه‌وته‌كه به چەند جارێک دێت، ڕاشیگەیاند: "به دڵنیایه‌وه هه‌موو هاووڵاتیان نه‌وت وه‌رده‌گرن، بۆیه داواده‌كه‌م هاووڵاتیان له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كانیاندا به‌رمیله‌كانیان ڕیزبكه‌ن و پیویست ناكات قه‌ره‌باڵغی درووست بكه‌ن، چونكه ته‌نكه‌ره‌كان ده‌چنه هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی پینجوێن".