دیجیتال میدیای سپێده
پاش بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلێك له ناوچه‌ی جه‌لام له باكوری به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه و له‌كاتی به‌ڕێكردنیدا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناو چه‌كدارانی داعشدا ده‌ته‌قێته‌وه و به‌وهۆیشه‌وه 21 چه‌كدار له‌و گروپه گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له‌كاتی به‌ڕێكردنی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه‌دا چه‌كداره‌كانی داعش سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌ڕێكردنه‌كه‌بوون، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه.
مه‌جید عه‌لی فه‌رمانده‌ی سه‌حوه له سامه‌را رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هێزبووه و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه بوون.
ناوچه‌ی جه‌لام له باكوری به‌غداد به دیارترین ناوچه‌ی داعشنشین داده‌نرێت له عێراقدا، چونكه ناوچه‌یه‌كی گوندنشینی سه‌خته و ده‌توانن به ئاسانی هاتوچۆی تێدا بكه‌ن و خۆیانی تێدابشارنه‌وه.