ئەمنیداری یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا ملا حسین مارونسی دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ شەممە زانایایی دیاری دەڤەری بادینان جەنابی (مامۆستا ملا حسین مارونسی) كۆچی دوایی كردو بەو هۆیەوە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا و سەرجەم زانایانی ئیسلامی بادینان كرد.

ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو له‌ پرسەنامەكه‌ هاوخه‌می و پرسەو سەرەخۆشی پێشكەش بە بنەماڵەی بەڕێزی و سەرجەم زانایانی ئیسلامی بادینان كرد.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دەخوازین خودای ڕەحمان لەسەر خزمەتە زۆرەكانی بۆ موسڵمانان و قوتابیانی زانستە شەرعیەكان پاداشتی بداتەوەو جێگای فردەوس بێ

إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ