دیجیتال میدیای سپێده
بەرەبەیانی ئەمڕۆ له خانه‌قین بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕووى دا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمیش روونكردنەوە لەبارەی روداوەكەوە دەدات .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-2-2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردەوە،"كاتژمێر 3:40 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3.4 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی 40 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین، ڕووى داوه.
ئاماژەی بەوەشداوە،"دانیشتووانى خانه‌قین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 14 كیلۆمه‌تر ڕووى داوه و هیچ زیانێكیشى نه‌بووه".