خەڵك- ئەمڕۆ یەك شەممە روانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد میلیشیا چەكدارەكانی ئێران بەرەو شارەكانی قامیشلۆ و حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان جوڵەیان پێكراوە. سەرچاوەكان بۆ رووانگەی سوریایی رایانگەیاند گروپی میلیشیای فاتیمونی سەر بە ئێران ئەندامی وەرگرتووە لە بەرگری شارستانی و مەدەنییەكان لە بەرامبەر موچەی مانگانەی 350 هەزار لیرەی مانگانە بۆ یەكێكیان كە نزیكەی 120 دۆلاری ئەمریكایی دەكات، ئەمەش بۆ راكێشانی خەڵكە بۆ نێو ریزەكانیان بەتایبەت لە رەوشی خراپی گوزەرانی خەڵكدا. ئەم گرووپە لەلایەن كەسێكی ئێرانی بەناوی حاجی عەلی سەرپەرشتیدەكرێت. گواستنەوەی ئەم چەكدارانە بۆ باشوری حەسەكەیە بۆ راهێنان و دواتر بۆ ناوچەكانی خۆرئاوای فوڕات. ئێران هەوڵ دەدات بوونی خۆی لەسەر خاكی سوریا […]
The post میلیشیا ئێرانییەكان رەوانەی حەسەكە و قامیشلۆ و شەنگال دەكرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.