دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌حمه‌د موفتى زاده ، زانای پایه‌بڵندى كورد له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و سه‌ركردایه‌تى بزاڤێكى ئیسلامى ده‌كرد به ناوى مه‌كته‌ب قورئان ، له ساڵى 1933 له شارى سنه له خانه‌واده‌یه‌كى ئاینپه‌روه‌ر له‌دایكبووه و ، باوك و مامیشى له گه‌وره زانایانى ئاینى سونه بوونه له ئێران .
ئه‌حمه‌د موفتى زاده یه‌كێك بووه له بیرمه‌ندانى ئاینى و سیاسى ، كه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر كوردانى رۆژهه‌ڵات هه‌بوو ، رۆڵى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌وه ده‌ركه‌وت ، كه داواى مافى گه‌لى كورد و مافى شوێنكه‌وتوانى رێبازى سونه‌ى له ئێران كرد .
گفتوگۆى كاكه ئه‌حمه‌دى موفتى زاده له‌گه‌ڵ ئێران شكستى هێنا و بڕیارى ده‌ستگیركردنى خۆى و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ى درا ، له ساڵى 1983 خرایه زیندانه‌وه و بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵیش بڕیارى به‌ندكردنى درا و ئه‌و ماوهیهشى له زیندان به‌سه‌ر برد .
دواى ئه‌و پێنج ساڵه داوایان كرد به ده‌ست و خه‌تى خۆى به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكاته‌وه كه هیچ چالاكییه‌كى سیاسى و ئاینى نابێت , به‌ڵام ئه‌مه‌شى ره‌تكرده‌وه ، پێنج ساڵى دیكه‌ش به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى خۆى تاكو ساڵى 1993 له زیندان مایه‌وه .
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى له زینداندابوو ، رووبه‌ڕووى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر و خراپى مامه‌ڵه‌كردن بووه‌وه ، له كۆتاییدا له زیندان ئازاد كرا و ، به ماوه‌یه‌كى كورت پاش ئازادكرانى له (9)ـى شوباتى ساڵى 1993 له ته‌مه‌نى (60 ) كۆچى دوایی كرد .
دوایین راسپارده‌ى كاكه ئه‌حمه‌د موفتى زاده بۆ كه‌سه نزیكه‌كانى بریتى بوو له‌و راسپارده‌یه ، " له هیچ كه‌سێك نه‌ترسێن , ته‌نها له خواى گه‌وره نه‌بێت " .
ئاماده‌كردنى : هیوا قادر