دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەڕێژەیهكی زۆر بەرزبویهوه و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بهرزبۆوه بۆ 63.63 دۆلار و بەرمیلێک نهوتی خاوی ئهمریكاش بهرزبۆوه بۆ60.86 دۆلار .
ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی برێنێت 1.2%ـی بەهاکەی بەرزبوەوە گەیشتە بەرزترین ئاستی کەلە 22ـی کانونی دوەمی ساڵی 2020ەوە تۆمارنەکراوە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 63.63 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هەروەها بەرمیلێک نهوتی خاوی ئهمریكاش 2.2%ـی بەهاکەی بەرزبوەوە بە 60.86 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هۆكاری سهرهكی لهبهرزبوونهوهی نرخی نهوت دهگهڕێتهوه بۆ زیادبونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هۆكارێكی دیکە لەهۆکارەکانی بەرزبونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کەبڕیاریانداوە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی وزە بەنزمی بهڵێنەوە، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر ئەو وزەیە و پێشبینی گرانتربونی زیاتربێت.
ههروهها کازوهیکۆ سایتۆ، شیکەرەوەی ئابوری لەکۆماپنای "Fujitomi" بە رۆیتەرزی راگەیاندوە: دۆخ و هەواڵی وڵاتانی ناوچەکە کاریگەری خێرای لەسەر دۆخی نەوت دەبێت و هێشتنەوەی خستنەڕو ئەو وزەیەش بەنزمی، وایکردوە خواست لەسەر نەوت لەبەرزبونەوەی بەردەوامدا دابێت.
.