دەستڕێژی گولە لە زانكۆی كۆیە كرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمڕۆ كەسێك لە پێش باڵەخانەی زانكۆی كۆیە لە شاری كۆیە دەستڕێژی گولەی لە زانكۆ كردووە. بەپێی زانیارییەكان كەسێك هێرشی كردووەتەسەر زانكۆی كۆیە و دەستڕێژی گولەی كردووە. بەپێی سەرچاوەیەك هۆكاری هێرشی ئەو كەسە بۆ سەر زانكۆی كۆیە نەزانراوە، لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە. هێرشەكەی سەر زانكۆی كۆیە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. ماوەیەكە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان شەڕە چەقۆ و هێرشی چەكداری زیادیانكردووە و رۆژانە لەلایەن پۆلیسەوە ژمارەیەك كەس بۆ تەمەتی هێرشی چەكداری دەستگیردەكرێن. هەفتەی رابردوو گرووپێك پێشمەرگە لە بازگەی تاسڵوجە لەگەڵ هێزە ئاسایشییەكان بە چەقۆ بەرەنگاری یەكدی بوونەوە، بەهۆیەوە ئاسایشێك كوژرا، 3 ئاسایشی دیكەش بریندار بوون.  

The post دەستڕێژی گولە لە زانكۆی كۆیە كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.