عێراق تۆماركردنى جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و هۆشدارى ده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزیری تەندروستی عێراق تۆمار كردنى جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراوە و تیمی تەندروستی لەشارەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و بەدواداچوون.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ لە عێراق تۆماركراوە و، ئەگەری توشبوونی منداڵانیش به‌م جۆرە نوێیه‌ی كۆرۆنا هه‌یه‌و تاوه‌كو ئێستا چەند حاڵەتێك تۆماركراون.

وەزیری تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، زۆر وریای خۆیان بن، پابەندبوون به‌ بەماڵەكانی خۆپارێزی توشبوون كەم دەكاتەوە،

حەسەن تەمیمی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ هەموو توانایەك دابین كراوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌، تیمه‌كانی تەندروستی لەشارەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و ده‌ستنیشانكردنی توشبووان.