بۆ كۆچى دوایی د.رۆژ نوری شاوەیس، ئەمینداری یەكگرتوو پرسەنامه‌یەك ئاراستە ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پرسەنەمایەكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی و بنەماڵەی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) دەكات.

بۆ كۆچی دوایی (دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس) ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 15/2/2021، بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماڵی كۆچكردوو دەكات ، ئەمەش دەقەكەیەتی :

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەرێزان / بنەماڵەی دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بە بۆنەی كۆچی دوایی ( دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ) كەسایەتی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان، لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی خۆمان و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابتان ئەكەین .
كۆچی دكتۆر رۆژ لەم هە هەلومەرجەدا خەسارەتێكەو لەدەستدانی كەسایەتیەكی كاریگەری كوردستانە .
داواكارین خودای میهرەبان لێی خۆش بێ و بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات .. كۆتایی غەمتان بێ ..

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
15/2/2021 See Less