خالید شوانی: پرۆژەیەکمان بۆ چارەسەریی کێشەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادە کردووە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

 "لە دوو تەوەر پێک دێت"

 وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاشکرای دەکات پرۆژەیەکیان بۆ چارەسەریی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئامادە کردوە لە دوو تەوەر پێکدێت.

خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی کردووە.

گوتیشی: "لەمبارەوە پرۆژەیەکمان ئامادە کردووە کە لە دوو بەش پێک دێت و   بەشێکی تایبەتە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان و گەڕانەوەی پێشمەرگە و دواتر جێبەجێکردنی مادەی١٤٠ە".

گوتیشی لەگەڵ حکوومەتی عادل عەبدولمەھدی گفتوگۆمان کردوە بۆ ھەر حکوومەتێکیش دوای ئەم کابینەیە بێت  لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەگفتوگۆی لەگەڵ دەکەین.