ئەمینداری یەکگرتوو: موشەک بارانکردنی ئەمشەو هەوڵێکی دوژمنکرانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: موشەک بارانکردنی ئەمشەوی هەولێر هەڵگری پەیامێکی ڕوونی ناحەزانی ئەزمونی گەلەکەمانە و هەوڵێکی دوژمنکرانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێم


بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە موشەکەکیەی سەر هەولێر لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ‏موشەک بارانکردنی ئەمشەوی هەولێر هەڵگری پەیامێکی ڕوونی ناحەزانی ئەزمونی گەلەکەمانە و هەوڵێکی دوژمنکرانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێم ، وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ،دەخوازم هێزەسیاسیەکان بە تێکرا بەرپرسانە تێی بڕوانن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بهێنن لەیەکریزی ویەکهەڵوێستی پێویست..