بەڤیدیۆ..لە بری چارەسەری شێرپەنجە، چارەسەری سكچوون دراوەتە هاوڵاتیان

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حەپی سكچوونی ھاڕاوە دوو ھەزار دیناری پێدراوەو بەناوی چارەسەری شێرپەنجەوە دەفرۆشرێت بە ملیۆنێك و دوو سەد ھەزار دینار. لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك دەرمانی ساختە و ڕێگەپێنەدراو لەلایەن لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان كە پێكهاتووە لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی […]