ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

کارەباى سلێمانى رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەنەوە، کە بەهۆی ئەو رەشەبایایەی ئەمشەو زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە ناتوانرێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێبکەن.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی داتاکانی کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی ۱٠ لاینی ۱۳۲ کەی ڤی و ١٥ لاینی ۳۳ کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و ۲۷۹ی ۱۱ کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاساییکردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ئەو رەشەبایایەی ئەمشەوەوە زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات.