هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی گەرمیان رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:15 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا دووتەنی بارهەڵگر بە ئاراستەی سلێمانی رۆشتووە لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن لە "ملەی بەردەسور" دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبادا و وەرگەڕا، بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک کە کوڕی شۆفێرەکەیە برینداربووە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.