هێرشی خۆكوژی كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ئه‌فغانستان-KDP.info- به‌رپرسانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایانگه‌یاند، هێرشی خۆكوژی كراوه‌ته‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/12/2019 خۆكوژێك هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی باگرام. كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ له‌ ئه‌فغانستان.

ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی له‌و وڵاته‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكی و كه‌سی دیكه‌ش كوژراون كه‌ له‌ناو هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ناتۆدان، ئه‌و بنكه‌ پزیشكییه‌شی خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد، زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

بنكه‌ی ئاسمانی باگرام. گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ له‌ ئه‌فغانستان.