قەدەغەی هاتۆچووی گشتی له‌كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌بریاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گشتی له‌سه‌رجه‌م دامو ده‌زگاكانی پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یه‌نرا .

ئه‌مرۆ 17-2-2021 شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی رایگه‌ند به‌پێی بریاره‌كه‌ هەفتەی 3 ڕۆژ قەدەغەی هاتۆچووی گشتیە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەمە وهاتۆچووکردن لە ڕۆژانی دیکە تەنها لە 8ی بەیانی تا 8ی شەو ڕێگادراوە

هه‌روه‌ها هاتۆچوو کردن لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەمە قەدەغەیە ده‌كرێت تەنها بۆ ئوتۆمبیلی باڕهەڵگرەکان ڕێگادراوە .

شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك بریاری داخستنی شوێنەگشتیەکانی وەکو مۆڵ و کافتریا و ڕێستوارنتەکان ده‌دات و مزگەوتەکان و مەراسیمە ئاینیەکانیش قەدەغە دەکرێت .

له‌هه‌مانكاتدا بریاری راگرتنی دەوامی سەرجەم قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان تا کاتێکی تر ده‌درێت .