دیجیتاڵ میدیای سپێده
له نامه‌یه‌كى كراوه‌یاندا بۆ دادگای (پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم) سیى و یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان داواده‌كه‌ن زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای 5 گیراوه‌كه‌ى بادینان بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كوردستان كه له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانن، رایانگه‌یاندوه
پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و كه ئه‌م هاوڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، ده‌شڵێن كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنن كه پێشتر و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو!.
ئه‌و سیى و یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان داوایانكردوه دادگای (پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم) زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای ئه‌و سزادراوانه بكه‌ن، چونكه ئه‌م سزایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئامانجه‌كانی راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندوه كه سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تۆمه‌تبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین.
له كۆتاییدا ئه‌و سیى و یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان روده‌كه‌نه دادگای (پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچونه‌وه‌ی هه‌رێم) و ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.