دیجیتاڵ میدیای سپێده
ڕێكخراوی ڕوونبین: مانگانه 76 ملیۆن دۆلار جیاوازی نرخ له‌نێوان راپۆرته‌كانى دیلۆیت و حكومه‌ت هه‌یه
ڕێكخراوی ڕوون بین له نوێترین ڕاپۆرتی دا كه وردبینی بۆ ڕاپۆرتی دیلۆیت كردوه ئاشكراى كردووه له‌كۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو تێكڕای نرخی نه‌وتی به 31 دۆلار حیساب كردوه له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچونمان بۆكردوه تێكرای نرخ 33 دۆلار بووه كه جیاوازیه‌كه له‌نێوان داهاتی دیلۆیت و حیساباتی ئێمه 76 ملیۆن دۆلار كه‌مه نازانین ئه‌وداهاته چی لێ هاتووه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕوون بین رایگه‌یاند: 31 له‌سه‌دی داهاتی نه‌وتی شه‌ش مانگی ساڵی ڕٍابردوو بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌بڕه‌كه‌ی 601 ملیۆن دۆلاره ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ڵێت سه‌رله‌به‌ری شه‌فافیه‌تی ڕاپۆرته‌كانی دیلۆیت له‌ژێر پرسیار دایه گوماناوین
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بڕه نه‌وتێك له‌ناوه‌خۆ ده‌داته پاڵاوگه‌كان له‌راپۆرتی دیلۆیت هیچ باسی ئهوهنهكراوه ئه‌وبڕه به‌چه‌ند فرۆشراوه داهاته‌كه‌ی چه‌نده ئه‌گه‌ر نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌پاڵاوگه‌كان گریمانه بكرێت به 20 دۆلار فرۆشابیتَ ئه‌وا 140 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه بۆ خه‌زێنه ده‌بوایه بگه‌ڕێته‌وه.