دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوپهیمانی هیوا ڕایگهیاند، حوکمی دادگاییكردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی رەت دەکەنەوە و داواشدهكهن ڕای گشتی کوردستانی و ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست سەرکوتی رۆژنامەوانیی و ئازادیی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبن
هاوپهیمانی هیوا له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند: ئێمە لە ھاوپەیمانیی ھیوا، حوکمی دادگای (۲) ی کەتنی شاری هەولێر سەبارەت بە کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی و ھاوڕێکانی رەت دەکەینەوە و پێمانوایە سەرتاپای پرۆسەکە سیاسییە و ھەنگاوێکی تری ترسناکە بە ئاراستەی سەپاندنی حوکمی پۆلیسی و ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان
ئاماژهی بهوهشكرد: سەبارەت بە هێرشە موشەکیەکەش، سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە داوای لێکۆڵینەوەی بێلایەنەنانە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کردە دوژمنکارانەیە دەکەین سەرەڕای دیاریکرنی لایەنی کەمتەرخەم لەم خەرقە ئەمنییە کە بۆتە هۆی دروستکرنی ترس و دڵەراوکێ لە ناو هاوڵاتیانی شاری هەولێر.
ئهوهشی خستهڕوو: هەردوو روداوەکە زادەی یەک بیرکردنەوەن کە بە دو ئاڕاستەی جیاواز، بەڵام هاوشێوە و هاوزەمان، ئارامی و ئاسایش و، لە هەمان کاتدا ئازادییە گشتییەکان و ئازادیی رادەربڕین، پەلامار دران.
هاوپهیمانی هیوا ئهوهشی ڕاگهیاند: داوا لە ڕای گشتی کوردستانی و ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین لە ئاست سەرکوتی رۆژنامەوانیی و ئازادیی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان بێدەنگ نەبن چونکە دیارە هێزە ستەمکارەکان سود لە بێدەنگیی هەموان دەبینن بۆ بێدەنگکردنی ئازادیخوازان و ئەمەش دەبێت بەری پێبگیرێت.