دیجیتاڵ میدیای سپێدە
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە چەند رۆژی رابردوودا توشی کۆرۆنا بون، 50٪ یان توشی جۆره نوێیهكهی ئهو ڤایرۆسه بون، زیاتریش لە ناو منداڵ و گەنجاندا بڵاودهبێتهوه.
وەزیری تەندروستی عێراق حەسەن تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زیاتر لە 50٪ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارکراون، جۆره نوێیهكهی ڤایرۆسهكهن، ئهو ڤایرۆسهش زیاتر لە ناو منداڵ و گەنجاندا تۆمارکراوە".
راشیگهیاندووه، ئەم رێژەیە ئاماژەیەکی مەترسیداری گەورەیە بەتایبەت لەگەڵ زیادبونی ژمارەی توشبوان و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکان دەخەوێندرێن، مەترسییەکی گەورەش دروستدەکات لەسەر دامەزراوە تەندروستییەکان.
وەزیری تەندروستیی عێراق داوای لە هاوڵاتییان کرد پابەندی رێنماییەکانی تەندروستیی و بڕیارەکانی لیژنهی باڵای تهندروستی و سهلامهتی نیشتمانی بن.
ئەمشەو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکانی عێراق چوە بواری جێبەجێکردنەوە وەک رێکارێک بۆ رێگەگرتن لە بڵابونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تائێستا لەعێراق 653557 (شەش سەد و پەنجا و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا و حەوت) کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 13204 (سێزدە هەزارو دو سەد و چوار) توشبو گیانیان لەدەستداوە.