دیجیتال میدیای سپێده
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی گرێدانی کۆنگرەی چوارەم پیرۆزبایی له کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەرێز / مامۆستا عەلی باپیر ـ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
بەرێزان / ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
السلام عليكم و رحمة الله
بەبۆنەی گرێدانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی کۆنگرەوە، جوانترین پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنتان پێشکەش دەکەین و لەخوای میهرەبان داوای پێشکەوتنتان دەکەین لەخولی نوێی کاروباردا، بۆ گەیشتن بەئاستی چاوەرِوانی جەماوەرەکەتان و بەجێهێنانی راسپاردەو بریارەکانی کۆنگرە.
لەڕێگەی جەنابیشتانەوە پیرۆزبایی وسڵاو و رێزی برایانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەنێرین بۆ خوشک و برایانی ئەندام و جەماوەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان..
هەردەم سەركەوتووبن...
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان