ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشینەکان کۆبێتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی دەخرێتەڕوو و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند بکرێت و ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت.