کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان بۆ ڕای گشتی به‌یانامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دەستەلات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکانی بادینان دەکات ، كه‌ لە رێککەوتی 16/2/2021 بە بریارێک پێنج روژنامەنۆس و چالاکوانی مەدەنی كه‌ پێكدێن له‌ (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران.

کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان له‌راگه‌یه‌نراوه‌ك بڵاویانكردۆته‌وه‌: دوای ئەوەی لە رێککەوتی 16/2/2021 بە بریارێک پێنج لە کەسوکارەکانمان کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) کە روژنامەنۆس و چالاکوانی مەدەنی بوون بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر تومەتبارکردنیان نەبوو و لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی ژن و منالیان لێکرابوو، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگاییکردنیان.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ ڕوو: كه‌ دەستەڵات بە ڕێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان ده‌کات.

کەسوکاری زیندانیکراوەکانی بادینان بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە، ئێمە و خەلک زیاتر تورە و ئازار ئەدەن و دەستەلات سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەکات، بویە رێچارە ئازادکرنی زیندانیان و ئاشتەوایی یە نەک ترس و تەحەدا لەگەل کەسانی مەدەنی و مافخواز.

له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: داواکارین لە نەتەوە یەکگرتوەکان، رێکخراو و ناوەندە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، کونسول، بایلوزخانەی ولاتان لە ھەرێم و بەغداد، پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ھەموو لایەک چاودێری پرۆسەکە بکەن و ھاوکاربن.


کەسوکاری زیندانیکراوەکان له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بە ئازادکردنی کەسوکارەکانمان کە ھیچ تاوانێکیان نیە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێ و ئاوێک بکاتە بەم ئاگرەدا کە ھەموو لایەک لێی نارازییە، چونکە کەسوکارەکانمان بە ماددەی 1ـی ژمارە 21 سزادراون لە کاتێکدا پێویست بوو بەپێ یاسای ژمارە (35)ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە (11) خۆپیشاندانەکان مامەلەیان لەگەل کردبا چۆنکە ئەوان کەسانی مەدەنی رەخنەگرو بێ چەکن بەپێ ماددەی (32) دەستوری عێراق مافی ئازادی رادەربرینیان پێداوە، ھەروەھا داواکارین حکومەتی ھەرێمیش واز لە تەحەدا و فشارخستن بۆ سەر دەستەلاتی دادوەری بھێنێت و بە نیشتیمانییانە مامەلە بکات و مامۆستا (بەدەل بەرواری، ئومێد بەروشکی) و (سلێمان کەمال، کارکەر، بەندەوار، جەمال، قارەمان) و ھاورێکانیان و ھەموو دەستگیرکراو و راگیراوەکانی دیکەش لە زینداندان ئازاد بکەن.