د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئهمڕۆ 20-2-2021 له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و رایدەگەیەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە
ئاماژهی بهوهشكرد: تا ئێستا لە رووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین.
ئهوهشی ڕاگهیاند: سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.
وتهبێژی وهزارهتی تهندروستی ئهوهشی خستهڕوو: ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر رێكارێك کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق روو لە هەرێم دەکەن.