دیجیتاڵ میدیاى سپێده
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، له ئاگادارینامهیهكدا رایگهیاند، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەن ئێرانی بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە ، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن.
ئاماژهى بهوهشكردووه، بە تەنیا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان لە ئێران.