فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، دیاره‌ى له‌شفرۆشی و داگیركردنى زه‌وى ده‌داته‌ داواكاری گشتی

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونمان بۆ هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و داگیركردن و به‌فیڕۆدانی زه‌وی و زار له‌ شاری سلێمانی، كه‌ له‌ هه‌ردوو دۆسیه‌دا حكومه‌ت به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌، چونكه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارئاسانی ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشتی ئه‌م كارانه‌وه‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌و دوو پرسه‌مان له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی سلێمانی تاوتوێ كردو له‌ داهاتوو كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو گوتیشی: بۆ هه‌ردوو دیارده‌كه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌باره‌ی ناو و ده‌زگاو لایه‌نی پشتی هه‌ردوو دیارده‌كه‌ له‌به‌رده‌سته‌و هاوپێچمان كردووه‌ بۆ داواكاری گشتی، تا به‌هه‌موو لایه‌ك ڕێگری له‌و مه‌ترسیه‌ بكه‌ین كه‌ ترسی داگیركاری له‌لایه‌ك و ترسی داڕمانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كانه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌.