پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند تورکیا تەنها لەم ساڵدا نزیکەی 700 ئەندامی دەستگیر کردوون ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆریشیان پێش ئەو ساڵە دەستگیر کراون تا ئێٍستا لە زیندانن. پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) ڕاپۆرتێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بڵاوکردەوە، تیایدا ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2015 لە ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت 15 هەزارو 530 کەسی لە تورکیا دەستگیر کردووە کە لەناویاندا 6هەزار ئەندام و لایەنگری دەستگیرکردوون. هەربەگوێرەی راپۆرتەکە لە ساڵی 2019 دا 674 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە دەستگیرکراون و 200 کەسیشیان زیندانی کراون، ەوە جگە لەوەی بەشێکی زۆر لە بەرپرس ولایەنگرانیان لە زیندانەکاندا سزا دراون و بە نمونەش دەستگیرکردنی هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکەی هێناوەتەوە.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia