دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دادگای هه‌ولێر بڕیاری زیندانکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ به‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستگیركراوێكی بادینان سه‌پاند، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موبایل و لاپ‌تۆپ و كامێراكانیان.
دادگای هه‌ولێر بریاری سه‌باره‌ت به ده‌ستگیراوانی بادینان رایگه‌یاند: بریاری سزادانی هەریەک لە (شێروان ئەمین، شڤان سەعید، هاریوان عیسی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محمدئەمین) بە زیندانکردنیان بۆ ماوەی شەش ساڵ وده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مووبایل و لاپ‌تۆپ و كامێراكانیانی ده‌ستگیراوانی بادیندا ده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها لهبریارهرهكهی دادگا هاتووه: كه چاودێری پۆلیس ده‌خرێته سه‌ر ده‌ستگیراوه‌كان دوای ته‌واو بوونی مهحكهمهكانیان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ.
له‌بریاره‌كه‌ی دادگا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، كه دۆسیه‌یه‌كی جیا كراوه‌ته‌وه لەسەر گوهدار محمد ئەمین بەپێی یاسای چەک و ناردنی چەکی دەست بەسەرداگیراو بۆ دادگای لێکۆڵینەوە، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تریش تایبەت بەسەر گوهدار محمد ئەمین بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی و ناردنی ئۆۆمبێلی دەست بەسەرداگیراو بۆ لێکۆڵینەوە.