مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه به‌بێ لێبڕین دا‌به‌شده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زراه‌تی دارای و ئابووری رایگه‌یاند: مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مرۆ 22-2-2021 وه‌زارتی دارایی و ئابووری راگه‌یه‌نراویكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌تیایدا هاتووه‌ : لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.

ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم چه‌ندین جار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایانكرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌كانیان راسته‌وخۆ له‌به‌غداوه ‌پێبدرێت ، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌لێبڕینه‌وه‌ مووچه‌كانیان پێده‌دات ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری مانگرتنیان دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ مووچه‌كانیان به‌لێبڕینه‌وه‌ پی بدرێت مانبگرن و نه‌چنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.