پەرلەمان: ئەو قوتابخانە و زانكۆیانەی كرێی خوێندن كەم ناكەنەوە، سزا دەدرێن

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بە ھۆی پابەندنەبوونی ژمارەیەك زانكۆ بە كەمكردنەوەی نرخی خوێندن، پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون دەكات و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش ده‌ڵێ،ئەو زانكۆیانەی كرێ كەم ناكەنەوە، سزا دەدرێن.

گوڵستان نھێلی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنێ باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، پێشتر بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ ئەھلییەكان دراوە، بەڵام دیارە بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە و بەشێك لە زانكۆ و قوتابخانە ئەھلییەكان پابەندی كەمكردنەوەی نرخی خوێندنی ساڵانەی قوتابیان نەبوونە.

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە گوتیشی، ھەر زانكۆیەك پابەند نەبێت بە داشكاندنی نرخی كرێی خوێندن، سزای بەدواوەیە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

 

قائید میرۆ