مووسڵ-KDP.info- لقی چواردهی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه، ماوەی چەند ڕۆژە گردبوونەوەی دیموكراتیی شەبەك كە پێكهاتەیەكی سیاسیی سەر بە حەشدە پارتی دیموكراتی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەیەوێ بە هاوكاریی ئەمەریكا حەشد لە دەشتی نەینەوا دەر بكات، بهڵام هاووڵاتیانی پارێزگای نەینەوا شاهیدن كه لەو كاتەوهی چەكدارەكانیان هاتوونەتە ئەو ناوچانە، ژیانی خەڵكیان تێكداوە و جگە لە دزی و ڕێگری و چەتەیی، سیاسەتی بەرتەسكی تاییفیش پەیڕەو دەكەن و دەیانەوێ مەزهەب و ئایینی خەڵكی ناوچەكە بە زۆر بگۆڕن.
دهقی ڕوونكردنەوەكهی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان:
ماوەی چەند ڕۆژە گردبوونەوەی دیموكراتیی شەبەك كە پێكهاتەیەكی سیاسیی سەر بە حەشدە لە ڕاگەیاندنەكاندا پارتی دیموكراتی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەیەوێ بە هاوكاریی ئەمەریكا حەشد لە دەشتی نەینەوا دەر بكات.
لێرەدا بە ئەوان ڕا دەگەیێنین كە ئەو بارودۆخەی ئێستا لەو ناوچانە هاتووەتە ئاراوە دەرئەنجامی سیاسەتی خۆسەپاندن و زوڵمی خۆیان بووە دەرهەق به دانیشتوانی ناوچەكە. هەموو هاووڵاتیانی پارێزگای نەینەوا شاهیدن لەو كاتەی چەكدارەكانیان هاتوونەتە ئەو ناوچانە، ژیانی خەڵكیان تێكداوە و جگە لە دزی و ڕێگری و چەتەیی، سیاسەتی بەرتەسكی تاییفیش پەیڕەو دەكەن و دەیانەوێ مەزهەب و ئایینی خەڵكی ناوچەكە بە زۆر بگۆڕن. ئۆباڵی ئەوەی خەڵك لێتان ناڕازییە و خەڵك نایەوێ لە ناوچەكانیان بمێنن، ئەوە دەكەوێتە سەر شانی خۆتان نەك پارتی دیموكراتی كوردستان.
لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان
10-2-2020