عێراق.. تۆمار کردنی چوار هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥٩٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ٤٣ ھەزار و ٣٧٦ پشکنین، چوار ھەزار و ١٨١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە حاڵەتەکانی چاکبوونەوەیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥٩٢ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٧٥ ھەزار و ٩٨٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ٣١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢٣ ھەزار و ٣٣٧ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.