دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، به ووردی گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كان و یارمه‌تیه داراییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان ده‌كات و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكاش له عیراق، به‌ڵێن ده‌دات به به‌زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی جدی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له‌خه‌می باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌باشی تێده‌گه‌ن.
تاوتوێی ئه‌و پرسانه ئه‌مڕۆ 23ی2ی2021 له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عیراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌یبوون. گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عیراق و ناوچه‌كه، وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی رێگریان لێبكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: چه‌ندین جار هۆشداریمان له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی تر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا.
له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد" مووچه و شایسته داراییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌بێ جیاوازی ".
كۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ێیننه‌وه. وتیشی: " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌گشتی ئومێد به‌خشه.
كۆبونه‌وه، بڕیاریدا قۆناغی هه‌مه‌هانگی و پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی بنبڕ كردن و تێكشكانی تیرۆریستان بێت.