كۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئیدارەدانى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان ئاماده‌یی خۆی دەربڕى

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

 

کۆمپانیاى سۆمۆ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئامادەیى خۆیان بۆ ئیدارەدانى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەربڕى لەدواى ڕێککەوتنى حکومەتى عێراق و هەرێم لەو بارەیەوە.

کۆمپانیاى سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا (چوارشەممە 24ى شوباتى 2021) بڵاویکردوەتەوە، ئامادەین بۆ ئیدارەدانى مەلەفى نەوتى هەرێمى کوردستان ئەوەش دواى ڕیکەتنى حکومەتى فیدراڵى لەگەڵ هەرێم.

ئه‌وه‌ش ڕونکراوەتەوە، ئیدارەدانى نەوت لە سەرجەم ناوچەکانى عێراقدا لە دەسەڵاتەکانى حکومەتى فیدراڵییە بە تەواوەتى.

سەبارەت بە بابەتى فرۆشتنى نەوتى پێشوەخت کۆمپانیاکە باسى لەوەکردوە، لەئێستادا فرۆشتنى نەوتى پێشوەخت سڕکراوە.

کۆمپانیاى سۆمۆ جەختیلەوەشکردوەتەوە، لە سەرەتاى مانگى داهاتووش ڕێکخراوى ئۆپێک کۆدەبێتەوە بۆ زیادکردنى هەناردە بە بڕى 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پشکى عێراق لەو زیادەیە 60 هەزار بەرمیل دەبێت.