ئاسایشی شاره‌زوور: سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ 56 وه‌ره‌قه‌یان ساخته‌ كردبوو

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئاسایشی شاره‌زور ڕایگه‌یاند، سێ كه‌سێكمان ده‌ستگیركرد كه‌ 5600 دۆلاری ساخته‌كردبوو و له‌بازاره‌كاندا مامه‌ڵه‌یان پێیه‌وه‌كردبوو

ئه‌مڕۆ 17-2-2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ئاگادار كراین كه‌ ماتۆڕیكی فرۆشتووه‌ به‌كه‌سێك دواتر بۆی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ پاره‌ی ساخته‌ی وه‌رگرتووه‌ ، ده‌ستبه‌جێ هێزاكانمان له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری ڵێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به‌ پێی مادده‌ی (281 له‌ ی.س) توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كۆپیكردنی پاره‌ی جۆری (100$) سه‌د دۆلاری كه‌ بڕه‌كه‌ی (5600) پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د دۆلار بووه‌ واته‌ (56 گه‌ڵا)

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌ت كه‌ پاره‌كه‌ی لای كه‌سێكی تر كۆپی كردووه‌ ، بۆیه‌ هێزه‌كانمان تۆمه‌تباری سێیه‌میش ده‌ستگیرده‌كه‌ن ، هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ناوه‌كانی (ش . م . ف) و (پ . ك . ح) و (پ . ب . ع) په‌ڕواوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌ .