مه‌سرور بارزانی: زانیاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كانمان كۆكردوته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ولێریان مووشه‌كباران كردووه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته‌ زانیاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر له‌ 15 ئه‌ما مانگه‌ (شوباتی 2021).

له‌ 15 ئه‌م مانگه‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران، هه‌ندێكیان به‌ر بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له‌ فرۆكخانه‌ی هه‌ولێر كه‌وتن، ، و ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی تر كه‌وتنه‌ ناو هه‌ندێك له‌ گه‌ره‌ك و شوێنی ناو شاری هه‌ولێر، كه‌ دوو كه‌س له‌و هێرشه‌ مووشه‌كیه‌جا كوژران و 12 كه‌سی تریش برینداربوون، له‌نێویاندا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی بوو.

له‌ وتارێك دا له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له‌ هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی ووتی، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان پی}چوونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، به‌ڵام بۆ به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناتوانم زانیاریه‌ ورده‌كان باس بكه‌م.

گرۆپێك كه‌ ناوی (سه‌رایا ئه‌ولیائ ده‌م) له‌ خۆیان نابوو، به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاندبوو، ئه‌و گروپه‌ ئاشكرایان نه‌كردبوو ئه‌وان سه‌ر به‌ چ لایه‌نێكن، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌ میدیایه‌كان ئه‌وان سه‌ر به‌ حزب الله ـی عێراقین.