چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم لەبەغدا وەرگیران

دوا نوێکردنەوە: 2021-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە جوتیارانی هەرێم دەكەن، كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغدا وەرگیران . بەشیرە حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق لە فەیسبوكی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، پیرۆزە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ كاتژمێر 3:40 خولەك، چەكەكانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم لە بەغداد وەرگیران. بڕی پارەی گەنمی جوتیاران بریتیە لە 268ملیار دینارە و چاوەڕێ دەكرێ هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی خەرجكردنی ڕابگەیەندرێت. ڕاگرتنی پارەی جوتیاران لەسەردەمی حیدەر عەبادی دەستی پێكرد ،كە بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بووە بەبێ لێبڕین لەدەمی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی شەڕی داعش.

The post چەكەكانی پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم لەبەغدا وەرگیران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.