چاوهڕێ دهكرێت ئهمڕۆ راپۆرتی بهڕێوهبهرایهتی ههواڵگریی نیشتمانیی ئهمریكا بڵاو بكرێتهوه، باس لهوه دهكرێت كه شازادهی جێنشینی سعوودیه، محهمهد بن سهلمان رهزامهندی نیشان داوه بۆ كوشتنی رۆژنامهنووس جهمال خاشقچی
لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاو بکرێتەوە، باس لەوە دەکرێت کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان رەزامەندی نیشان داوە بۆ کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.
بلوومبێرگ لە زاری بەرپرسێکەوە کە ئاگاداری راپۆرتەکەیە بەڵام ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بڵاوی کردەوە کە زانیارییەکانی راپۆرتەکە ئاماژە بە بن سەلمان دەدەن.
بەپێی ھەواڵەکە ئەنجامی راپۆرتەکە کە لە زانیارییەکانی دامەزراوەی ھەواڵگری ناوەندی (سی ئای ئەی) و بە ھاوکاری دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا کۆکراوەتەوە، دەردەکەوێت محەمەد بن سەلمان رەزامەندی دەربڕیووە بۆ کوشتنی خاشقچی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ.
ھەر لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە راپۆرتەکەدا وردەکاری رۆڵی بن سەلمان لە کوشتنی خاشقچیدا خراوەتە روو، ئاماژە بەوە دەدرێت ئەنجامەکانی ئەم راپۆرتە کە لە ٢٠١٨ەوە بڵاو نەکراوەتەوە بە رادەیەکی زۆر کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە.
لەلایەکی دیکەوە لە ھەواڵەکانی میدیاکانی دیکەی ئەمریکادا باس لەوە کراوە کە لەوانەیە محەمەد بن سەلمان جگە لەوەی رەزامەندی داوە بۆ کوشتنی خاشقچی، ھەروەھا ئەو کەسەیش بێ کە بڕیارەکەی داوە.