- به‌رمیلەک خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت -
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٥ دۆلار و چوار سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٦ دۆلار و ١١ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢١وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٩٢ دابەزیوە و به ٦٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٦٢ دۆلار و ٩٤ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە، کاریگەر بوو لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی خاو.
ئەو کەش وهەوا ساردە توندەی ویلایەتەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەمریکای گرتووەتەوە، بووەتە هۆی را‌گرتن یان کەمبوونەوەی توانای کاری بەرهەمهێنەرانی نەوتی خاو و پاڵاوگەکانی تەکساس. ئەو دۆخەش بووە هۆی کەمبوونەوەی لانی کەم یەک لەسەر سێی بەرهەمی نەوت لە سەرتاسەری ئەمریکادا.
لە لایەکی دیکەوە، کارەکانی کوتان دژ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە جێگەی ئومێدە، لەگەڵ سیاسەتی دسپلین کە وڵاتانی ئۆپیک پڵاس پەیڕەوی دەکەن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی داخوازی و خستەنەبازاڕ و، کەمکردنەوەی ئەو رێکاریانەی وڵاتان بەرامبەر پەتای کۆرۆنا گرتوویانەتە بەر نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ١٣ مانگی رابردووی تۆمارکردووە. هاوکات بەرزبوونەوەی نرخ بەرهەمیش زیاد دەکات. نیگەرانییەکانیش لە بارەی زیاد خستنەبازاڕەوە بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردار دەکات.
لە لایەکی دیکەوە بڕی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە گرووپی ئۆپیک پڵاس لە مانگی نیسانەوە پەیڕەوی دەکات لە کۆبوونەوەکەی چواری ئاداردا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
باس لەوەیش دەکرێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، رەنگە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار بدرێت بە کەمکردنەوەی سنووردارییەکانی بەرهەمهێنان.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٦ دۆلار و چوار سه‌نت بۆ ٦٦ دۆلار و ٣٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٥ دۆلار و ٤٣ سەنت بۆ ٦٥ دۆلار و ١٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.