دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئێوارهى ئهمڕۆ ههینى 26/2/2021، له شارى سلێمانى بەچەقۆ هێرش كرایه سەر غالب محهمهد ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران عێراق و بریندار كرا.
لهو بارهیهوه، غالب محەمەد رایگەیاندووه، نزیک بە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و لە چەندین لاوە برینداریان کردووە.
راشیگەیاندووه، وەکو ئەوەی لەبیری بێت، دوو چەقۆیان لێداوە کە بەر سەر و لێوی کەوتووە و ئێستا، لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.