فراکسیۆنی یەکگرتوو بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر د.غالب محەمەد بڵاوکردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر د.غالب محەمەد بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: "بێرێزیکردن بەرامبەر پەرلەمانتاران بێرێزیکردنە بەرامبەر بە گەل"

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی لە بارەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار د.غالب محەمەد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار بێڕێزیکردنە بە گەل چونکە پەرلەمانتار نوێنەری گەلە.

دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی یەکگرتوو

ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھێرش کردنە سەر پەرلەمانتار ی عیراق بەرێز د. غالب محەمەد مەحکوم دەکەین و داوا لە لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکان دەکەین رێگری لەم پاشاگەردانیە بکەن وسزای بکەرانی بدەن چونکە پەرلەمانتاران نوێنەری گەلن و نابێت رێبدرێت کەسانێك بەوشێوە دڕندانەیە فشار و ھێرشی نارەوایان بکەنە سەر وبێرێزیان بەرامبەر برێت لەبەرامبەر ھەقبێژی ودڵسۆزیاندا.

#فراکسیۆنی_یەکگرتووی_ئیسلامی_کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
٢٦/٢/٢٠٢١