دیجیتال میدیای سپێده
وهزارهتی دهرهوهی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ27-2-2021 فوئاد حسێن بە سەرۆکایەتی شاندێک گهیشته تارانی پایتهختی ئێران، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە تایبەت بە تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەکە و دورخستنهوهی لە هەڵکشانی ئاڵۆزیهكان.
سەردانی فوئاد حسێن لەکاتێکدایە لەماوەی دوو رۆژی رابردودا سەردانی ریازی پایتەختی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئهوهشخراوهته ڕوو، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاوتوێی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران و پێشهاتەکانی ناوچە دەکات.