خەندان-
له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌شاری سلێمانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ چاندنی داری به‌ڕو ده‌ستیپێكرد، پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند، چاندنی داری به‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی ده‌بێت.
هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم بۆ ناشتنی زیاتر له 200 هه‌زار به‌ڕو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ده‌ستپێكردوه
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان له پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوان و فه‌رمانگه‌ی ژینگه هه‌ڵه‌مه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردوە، له‌پاركی دارستانی وه‌یس كه نزیكه‌ی 500 دۆنم ده‌بێت.
چاندنی به‌ڕو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی ده‌بێت بزانین تاچه‌ند ناشتنی ئه‌و جۆره داره سه‌ركه‌وتو ده‌بێت